top of page

شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی لقی سلێمانی(ی.م.ک) کرد.

ڕۆژی دووشەمە لە ڕێکەوتی (١٩-٦-٢٠٢٣) شاندێکی (ی.م.ک) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (مامۆستا احمد سابیر) سەرۆکی (ی.م.ک) لەگەڵ(مامۆستا عەطا ڕەمەزان) جێگری سەرۆک و (مامۆستا نەورۆز علی) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی لقی سلێمانی یەکێتیمامۆستایانی کوردستانیان کرد، وە لە لایەن سەرۆک و جێگر و ئەندامانی لقی سلێمانی پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، لە

میانەی سەردانەکە گفتوگۆ کرا لەسەر پرسە پەروەردەیەکان وە ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، وە پاشانسەردانێکی مەیدانیان کرد بۆ لای بینای نوێی لقی سلێمانی (ی.م.ک).


bottom of page