top of page

لقی گەرمیان سەردانی کردنی پڕۆژەی بەهەشتی کەلار بە بۆنەی نزیک بوونەوەی وادەی ڕادەست کردنی بەشێک لە خانووەکان

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١/٣ ستافێکی لقی گەرمیان ( ی.م.ک) بە بۆنەی نزیک بوونەوەی وادەی ڕادەست کردنی نزیکەی ( ٦٧٢ ) خانوو بە سەر بەشداربوانی پرۆژەی بەهەشتی کەلار کە لەلایەنی کۆمپانیای ( خيمة السلام ) جێبەجێ دەکرێت سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەر هێنانی گەرمیان و کۆمپانیای ناوبراومان کرد بۆ بەدواداچوون و ئالیەتی ڕادەست کردنی کلیلی یەکەکان بەسەر خاوەنەکانی .

۱ - دەبێت کۆمپانیا بۆ ئەو بەشەی ڕادەستی دەکات هەموو خزمەتگوزاریە پێویستەکانی تەواو کردبێت.

٢- لێژنەیەکی شارەزا لە ئەندازیاران و خاوەن خانوو چێکی خانوەکە دەکەن لە هەر کەم و کورتیەک لەسەر کۆمپانیایە کەم و کورتیەکان چارەسەر بکات .

٣-ئەو بەشەی ماوە دەبێت کۆمپانیا بەزوترین کات کارەکانی چڕ بکاتەوەو تەواوی بکات لە ماوەیەکی کەمدا .

٤-بەشدار بووی بەڕێز لە دوای وەرگرتنی کلیل دەبێت پابەند بێت بە دانەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە ٦٠٪ تێچوی خانوەکەیەتی بیداتە کۆمپانیا .

٥-سەبارەت بە ماوەی کارکردنی پرۆژەکە ئەم بابەتە ڕێکاری یاسای پەیوەستە بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە



29 views0 comments
bottom of page