top of page

لە چوارچێوەی (هەڵمەتی جیهانی بۆ فێربوون كەڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردەیی پێی هەڵدەسێت.


لەرۆژی دووشەممە رێكەوتی 6\2\2023 مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ، لە بارەگای سکرتاریەت بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ وكەسایەتی پەروەردەیی سیمینارێكی بۆ بەرێز مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆكی (ی.م.ك) ڕێکخست,سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی (هەڵمەتێكی جیهانی بۆ پەروەردەیەكی یەكسان ودادپەروەر) پێشکە شکرا.

لەسەرەتای سمینارەكە نمايشی كارنامەى جيهانى ( كاركردن لەپێناو پەروەردە- هەلمەتێک بۆ كۆمەكردنى فێركردنى حكومى) كە لەلايەن (EI) پەروەردەی نێو دەوڵەتى پەسندكراوە و لەرێگەى رێكخراوەكانى ئەندام بگاتە حكومەت و وڵاتان و پشتيوانيكردنى لەلايەن وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە پێنچ تەوەرى سەرەكى لەخۆ دەگرێت (پالپشتكردنى فێركردنى حكومى بەخۆراى و دادپەروەرانە و باش لەخۆ بگرێت ، پالپشتكردنى دابينكردنى موچە و زەمينەى كارى لەبار بۆ مامۆستايان و پەروەردەكاران ، پالپشتكردنى بودجەى فێركردن بەشێوەيەكى دادپەروەرانە ، پالپشتيكردنى دابينكردنى تەكنولۆجياى فێركرن كە خزمەت بە بەرژەوەنديەكان و كوالێتى بەرزى فێركراى بكات ، پالپشتيكردنى هاوكارى گەشەپێدانى فەرمى فێركردن كە وەبەرهێنانى تێدا بكرێت).

هەروەها نمايشكردنى راپۆرتە نێو دەولەتيەكانى كۆنگەری عەممان لەلايەن پەروەردەى نێو دەولەتى و بەبەشداربوى نويێنەرانى (ي.م.ك) راسپاردەكانى خرانە بەرباس و گفتوگۆى راشكاوانە لەسەر ئەو تەوەرانە و خالَە گرنگەكانى سمينار و نمايشةكان كرا كە زياتر پەيوەست بەكارى رێكخراوەيی مامۆستايانى كوردستان و (ي.م.ك) و سياسەتى وەزارەتى پەروەردە و هەلوێستى حكومەت و وەزارەتى پەروەردە لەەسەر ئەو تەوەرانە و هەماهەنگيكردن خزمەت زياتر دەگەيێنێت و ئەو هەلوێستانەش دەگوازرێتەوە بۆ كارنامەى رێكخراوە نيو دەولەتيەكان و بەتايبەتيش بۆ رێكخراوى (EI) پەروەردەيي نێو دەولەتى .

ئەم تەوەرانە راگەياندنى هەلمەتێكە جيهانيە و لەدواى كۆڤيد-19 ئەو پێنج ئامانجە گەنكەشەى لەسەر كراوە كە هەوڵبدرێت :(عەدالەت و يەكسانى لەنێو پەروەردە و فێركردن لەئاستى پێويست دانيە ، نەبوونى بودجەى پێويست و لاوازى تەكنەلۆجياى فێركارى و بەرنامە تازەكانى سەردەم و ئاليةتى بةهيَزكردنيان بكريَتة ئةولةويةت ، رەخساندنى هەلى يەكسانى كار و باشتركردنى ژينگەى قوتابخانە حكوميەكان و دابينكردنى ميلاك و كاديرى پێويست كار و ئەولەويەتى كارنامەى وەزارەت بێت ، زياتر قولكردنەوەى دادوەرى لەنێوان قوتابخانەكان لە ئيدارەدان و ستاف و كارو پیشەی مامۆستاى و وانەبيژى و پەرەسەندنى قوتابخانە هاوبەشكان ، ژينگەى قوتابخانة و بينا و پێداويستيەكانى خوێندن و هۆل و تاقيگە و هۆكارە كانى خزمەتگوزارى تا دەگاتة نۆژەنكردنەوە گرنگى زياترى پێبدرێت ).

bottom of page