top of page

لەڕوژی جیهانی ئاشتی داشاندێکی رێکخراوی ئاشتی جيهانی سەردانی یەکێتی مامۆستایان دەکات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 21, 2025
  • 1 min read

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١-٩-٢٠٢٥ شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کردو لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەیوەندی نێوان هەردولا و ئەنجامدانی كاری هاوبەش، بۆ ئەم مەبەستە (تۆنی دیفاین) سەرۆكی پرۆگرامی گۆرانكاری لە پەروەردە سوپاسی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد بۆ هەوڵەكانیان لەپێناو بەرجەستە بوونی ئاشتی و پێكەوەژیان و كاركردن لەسەر بڵاوكردنەوەی بیری ئاشتیخوازی لە كوردستاندا.

لەلایەن خۆیەوە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وێرای پیرۆزباییكردن لەرۆژی جیهانی ئاشتیدا هیوای سەركەوتنی بۆ رێكخراوی ناوبراو خواست كەوا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە هۆلی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان سیمینارێك لەبارەی گۆرانكاری لە سیستەمی پەروەردە پێشكەش بكەن.

جێگەی باسە رێكخراوی global pease ساڵانە پرۆگرامی گۆرانكاری لە پەروەردە بۆ زۆرێك لە وڵاتان پێشكەش دەكات و لەبەرنامەیاندایە لە كوردستان بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو بەرنامەیە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن.


Comments


bottom of page