top of page

مەكتەبی سكرتاریەت.. بەرێوەچوونی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بەپرۆگرامی گۆرانكاری لە پەروەردە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Sep 24, 2025
  • 1 min read

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٤-٩-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی (تۆنی دیفاین) جێگری سەرۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانی كۆبوونەوەیەكی گرنگ سازكرا كە تیایدا سەرەتا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان تیشكی خستە سەر رۆڵی ئەم رێكخراوەو پرۆگرامی گۆرانكاری لە پەروەردە، ئەم كۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە راوێژكارانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەكان لە وەزارەتی پەروەردە.

لە میانەی ئەو كۆبوونەوەدا گفتوگۆیەكی كراوە كرا لەسەر جێبەجێ كردنی بەرنامەی گۆرانكاری لە پەروەردە لە جیهاندا كە تیایدا تۆنی دیفاین جێگری سەرۆكی رێكخراوی ئاشتی جیهانی و بەرپرسی پرۆگرامی گۆرانكاری پەروەردەیی باسی لەو خاڵانە كرد كە پێویستە گۆرانكاری تێدا بكرێت لە بواری پەروەردەدا.

دوای گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر ئەم بابەتە بڕیاردرا كە كۆبوونەوەی هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر بەردەوام بێت لەم پێناوەدا بۆ گۆرانكاری لە پەروەردە، بۆ سەرخستنی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستاندا.


Comments


bottom of page