top of page

ناساندنى کتێبى کەرکووک لە چەند لێکۆلینەوەیەکى مێژوویى و سیاسیدا

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 25
  • 1 min read

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتى ٢٥-٢-٢٠٢٥ لە چالاکییەکی هاوبەشى بەشى مێژووى کۆلێژى ئاداب لەگەڵ (یەکەى بەڵگەنامە مێژووییەکان)ى سەر بە سەنتەرى ڕۆشنبیریى و ئەکادیمى زانکۆى سەلاحەددین، بە ئامادەبوونى بەرێز ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێز ڕاگرى کۆلێژ (پ.ى.د.موسى محمد خضر)، پانیلێکى تایبەت بە ناساندنى کتێبى کەرکووک لە چەند لێکۆلێنەوەیەکى مێژووى و سیاسیدا لە نووسینى بەرێز(پ.د.عوسمان عەلى) ئەنجام درا.

لەسەرەتادا سەرۆک بەشى مێژوو(پ.ی.شوان محمدامین خۆشناو) وتارى بەخێرهاتن و گرنگى بابەتەکەى بۆ ئەمڕۆ خستە روو.

دواتر پانێلەکە لە لایەن (پ.ى.د. هۆشنگ نەجار) بەرێوەچوو، تێدا (پ.ى.د.بورهان حاتم) هەڵسەنگاندنى بۆ کتێبەکە کردو پاشان (د. دیدار عوسمان) خوێندنەوەى بۆ کتێبەکە کرد، دواتر سوپاس و رێزلێنان لە لایەن ڕاگرى کۆلێژو سەرۆکى بەشى مێژوو پێشکەش بە نووسەرى کتێب و هەریەکە لە پانێلیستەکان کرا.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو و جێی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.



Comentarios


bottom of page