نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو سەردانی یەکێتی مامۆستایان دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

- Sep 21, 2025
- 1 min read
ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢١-٩-٢٠٢٥ لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ (زانا زرار) نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو باسیان لە داواكارییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ كردو لە دانیشتنێكدا تیشك خرایە سەر چارەسەرییەكان و دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سێكتەرەكانی پەروەردە بەشێوەی وانەبێژ یاخود گرێبەست.
جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان (٢) هەزار و (٥٠٠) مامۆستای وانەبێژی لادراو هەن، داوای دانانەوەیان دەكەن بەشێوەی وانەبێژ یاخود بە گرێبەست.
ماوەتەوە بڵێین یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕیوەو بەردەوامە لەسەرداكۆكی كردن لە داواكارییەكانیان بۆ ئەوەی ئەمساڵ بگەڕێنەوە بۆناوەندەكانی خوێندن.
_edited.png)









Comments