وەفدی کۆمەڵەى مامۆستایانى کویت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات
وەفدێکى کۆمەڵەى مامۆستایانى وڵاتى کویت کە ماوەى چەند رۆژێکە بە سەردانێک لە هەرێمى کوردستانن، بەیاوەرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2024/1/15) د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە وەفدێکى کۆمەڵەى مامۆستایانى کویت کە پێکهاتبوون لە د. عدنان الطواری و لافى المطیرى ئەندامانى کۆمەڵەکە.
لە دیدارێکدا کە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەبارەى پەرەپێدان و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى کویت، بەمەبەستى ئەنجامدانى ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و سوودوەرگرتن لە یەکتر و ئەنجامدانى پرۆژەى زانستى هاوبەش.
_edited.png)



Comments