top of page

پیرۆزبای کەرتی بەردەڕەش (لقی ئاکرێ)بەبۆنەی (٦١)ەمین ساڵیادی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لە 61مین ساڵیادی دامەزراندنی ( ی . م . ک) لە کەرتی بەردەڕەش سەر بە لقی ئاکرێ ( ی. م .ک) هەڵستاین بەئامادکردنی ئاهەنگێکی پێشوازی زۆر بەر فراوان کە تێیدا بەرپرسی لقی9 وسەرجەم بەرپرسی ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردسان و هەر وەها بەرپرسی مەڵبەندی (ی . ن .ک ) و بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی و قایمقام و ڕێڤەبەری پەروەردە و زۆربەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی هەردوو قەزا و زۆر بە ئاستێکی شایستە پێشوازیان لێکرا .. پەیڤی بەخێرهاتن وکورتەباسێک لەسەر مێژووی (ی.م.ک) لە لایەن محمد عبدالقادر محمد جێگری سەرۆک لقی ئاکرێ خوێندرایەوە ولە هەمان مەڕاسیمدا ڕێز لە مامۆستایانی خانەنشین گیرا و دیاری ڕێزلێنان درا بەهەردوو ڕێڤەبەری پەروەردەی ئاکرێ و بەردەڕەش و لە ڕۆژی دوواتر ڕێزدار کاروان ظاهر احمد ڕێڤەبەری پەروەردەی ئاکرێ سەرەدانی بارەگای لقی ئێمەی کرد بە مەرەمی پیرۆزبایی. لەلایەن سەرۆک وجێگری لق وهەندێک لە ستافی لق پێشوازی لێکرا و دیاریێکی پڕ بەهای بۆمان هێنابوو ئەویش وێنەی پێشەوا (بارزانی نەمر).


3 views0 comments
bottom of page