top of page

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی تەنفیزی ژمارە ٤٢ لە بارەگای مەکتەبی سکرتاریەت .

ئەنجومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەكات

رۆژی پێنجشەممەی ڕێكەوتی 27ی نیسانی 2023 ئەنجومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبۆوە وتێیدا چەند تەوەرێك خرانە بەرباس وگەنگەشەكران؛ تەوەرەی یەكەمیان تایبەت بەخستنەڕووی كورتەیەك لە چالاكیەكانی مەكتەبی سكرتاریەت لەماوەی 3 مانگی ڕابردوو، وباسكردنی پرسە هەنووكەییەكانی پەروەردە وفێركردن وداواكاری مامۆستایان.

لەتەوەری دووەمدا نمایشكردنی بەرنامەی رێكخراویی نێودەوڵەتی بەبۆنەی دەستپێكردنی هەڵمەتی جیهانی بۆ فێربوون لە لایەن مانمۆستا احمد صابر سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

بڕگەی سێیەم تایبەت بوو به خوێندنەوەی راپۆرتی لقەكانی (ی.م.ك) ولێژنەكانی مەكتەبی سكرتاریەت ولەهەمان بڕگەدا سەرنج وتێبینیەكان لەسەر پرۆسەی پەروەردە وخوێندنی باڵا بەگشتی وساڵی خوێندنی 2022-2023 تاوتوێكرا.

بڕگەی چوارەم وكۆتایی خوێندنەوەی راپۆرتی لێژنەی باڵای هەڵبژاردن وگەنگەشەكردنی بنەما گرنگەكانی هەڵبژاردن ودیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی(ی.م.ك).

لەكۆتایی كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا تێیدا گرنگترین بڕیار وڕاسپاردەكان خرانە ڕوو.

لەسەرەتا كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەرێز مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەنجامی كۆبوونەوەی خستەڕوو. بەناوی (ی.م.ك) دەستخۆشی لەهەردوو حكومەتی ناوەند وهەرێم كرد بۆ ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامە لەسەر گرێبەستی نەوتی هەرێم وهیوای خواست ببێتە خێروخۆشی بۆخەڵكی هەرێمی كوردستان وكۆتایی بە كێشەكانی مووچە بهێنیت .

لەپاشان پەیامێكی ئاشتیانە بۆ لایەنەكانی ناو حكومەت، كە ناكۆكیەكانیان بەلاوە بنێنن، وە دەست بە كارە گرنگەكانەوە بكەن، كە خزمەت بە خەڵكی كوردستان دەكات، وە ژمارەیەك داواكاری خستەڕوو. كەگرنگترینیان:

- پێدانی موچە لەكاتی خۆیی و دەستپێكردنی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان وفەرمانبەران، وە كاركردن بۆ چارەسەری كێشەی وانەبێژان.

- تەرخانكردنی بودجەی گونجاو بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا.

- خێراكردنی پڕۆسەی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ مامۆستایان وفەرمانبەران، وە دانانی سیستەمێك بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە وخەرجكردنی جیاوازی موچە بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر ودهۆك وبەشێك لەخوێندنی كوردی لە كەركوك.

پاشان هیوای خواست بۆ سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، وە بە دەستهێنانی نمرەی باش بۆ قوتابیان وخوێندكاران.

لەپاش ئەو بەڕێز مامۆستا (عەبدولواحید محەمەد حاجی) جێگری سەرۆك وە سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، ئەنجامی گفتوگۆی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو. وە ڕۆژی (3-12-2023) ڕاگەیەندرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرتاسەری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان.



bottom of page