یەكێتی مامۆستایان پیرۆزبایی لە یەكێتی قوتابیان و لاوان دەكات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Feb 17
- 1 min read
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو رێكخراوەكە دەكات و رۆڵی گرینگ و بەرچاویان لەكاری رێكخراوەیی و مەدەنیدا بەرز دەنرخێنێت.
یەكێتی قوتابیان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لەو كاتەوەی كە دامەزراون تا دەگاتە ئەمرۆ، ڕۆڵ و كاریگەرییەكی كارایان بینیوە بەدرێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانیان گوزارشتیان لە خواست و مافە ڕەواكانی قوتابیان و لاوان كردووە.
بەبۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنیان رۆڵی بەرچاوی هەردوو رێكخراوەكە لەكاری رێكخراوەیی و بواری مەدەنیدا بەرز دەنرخێنین، هیواخوازین لە خەبات و تێكۆشانی خۆیان بەردەوام بن و كار بۆ برەودان بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و ببینە بەشێك لەكاروانی پێشكەوتن و پەروەردەكردنی قوتابیان و لاوانی كوردستان.
لەكۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.
دووبارە هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی گەشتان بۆ دەخوازین.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
١٧-٢-٢٠٢٥

Comentarios