top of page

یەكێتی مامۆستایانی ئیتالیا FLC CGIL هاوسۆزی خۆی لەگەڵ مامۆستایانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەم هەڵوێستە بەرز دەنرخێنێت

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Jul 10
  • 1 min read

FLC CGIL ئیتالی لە ڕێگەی سكرتێری گشتی رێكخراوەكە خاتوو گراتسیاماریا پیستۆرینۆ وە هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ مامۆستایانە ڕاگەیاند كە لە دواییدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراون، ئەمەش لەسەر پاڵپشتی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ داواكەوتنی دابەشكردنی مووچە كارمەندانی گشتی .


لە نامەی هاوسۆزیدا كە بۆ سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەڕێز ئەحمەد سابیرئاراستە كراوە، هاتووە:


"لە ڕێگەی ماڵپەڕی نێودەوڵەتی پەروەردەوە، شوێنی پابەندی یەكێتیتانمان كەوتووە بۆ بەرگری لە مافەكانی مامۆستایان و باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان، و دەمانەوێت پشتگیری ئاشكرامان دەربڕین بەرامبەر بەو زۆرداریەی كە خۆپیشاندەران تووشی دەبن. هیوادارین لەسەر پەیوەندی بەردەوام بین."


لە وەڵامی نامەی هاوسۆزیدا، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەم هەڵوێستەی بەرز نرخاند و گوتی:


"پشتگیری و هەڵوێستی شەرەفدارانەتان بەرامبەر بەو شتانەی كە لە هەرێمی كوردستان - عێراق ڕوودەدات، زۆر دەنرخێنین. هاوسۆزیتان قووڵی هاوبەشی تێكۆشانە دەردەخات كە گرێمان داوە، و ئومێدمان پێدەدات كە بەردەوام بین لە هەوڵە ئاشتیانەكانمان بۆ بەرگری لە مافە بنەڕەتیەكانی مامۆستایان."


ئاماژە بەوە دەكرێت كە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەندامێكی چالاكی نێودەوڵەتی پەروەردە (EI) یە، و تێكۆشانی نقابی خۆی بەردەوام دەكات...


Comments


bottom of page