یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لێدرا
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

- Sep 21, 2025
- 1 min read
لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو بەو بۆنەیەوە رێورەسمی تایبەت لەزۆربەی قوتابخانەكان ئەنجامدرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا لوقمان سعید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا دلێر عەبدوڵڵا بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و سەرۆك و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە قوتابخانەی ئەیوبیە لە شاری هەولێر لێدرا ….
بەم بۆنەیەوە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان، پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان وخوێندکاران و مامۆستایان کرد، هیوای سەركەوتنی بۆ تەواوی قوتابیان لە ساڵی نوێی خوێندن خواست.
جێگەی باسە لەهەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزار قوتابی دەخوێنن و نزیكەی ٦ هەزار قوتابخانە هەن کە 57٪یان لە هەولێر و دهۆک و 43٪یان لە سلێمانی و هەڵەبجەن. هەروەها ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت زیاتر لە ١٥٠ هەزار قوتابی بۆ یەكەمجار بچنە پۆلی یەكەم و زیاتر لە ١٤٨ هەزار مامۆستای میلاك و گرێبەست هەن.
ماوەتەوە بڵێین یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بەیاننامەیەكی فەرمی بلاوكردۆتەوە كە تیایدا كۆمەڵێ داواكاری خستۆتەڕوو بەتایبەت پەلەكردن لە دابەشكردنی مووچەو پێدانی بەشێوەی مانگانەو هەروەها جەخت لەسەر باشتركردنی كەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەكات. لەهەمان كاتدا یەكێتی مامۆستایان بەپێویستی دەزانێت كەهەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتیحادی چارەسەری یەكجاری پرسی مووچەو بوودجەی خەڵكی كوردستان بكەن.
_edited.png)































Comments