top of page

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/لقی خانەقین پێشوازییان لە وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەت کرد.

ڕۆژی یەک شەممە (٢٠٢٣/٥/٧) ، بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا ئەحمەد سابیر وجێگرەکەی مامۆستا عەتا، کە تێیدا سەردانی بەڕێز کاک دلێر حەسەن سایە قایممقامی قەزای خانەقین کرا و خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن سکرتاریەت بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ یەکێتی مامۆستایان پێ بەخشرا .هەروەها سەدرانی بارەگای لقی خانەقین کرا دواتر سەردانی بەڕێز مامۆستا حەسەن تاڵەبانی بەڕێوەبەری پەروەردەی خانەقین /کوردستان کرا و ئاماژە بە بارودۆخی پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایانی خانەقین بە گشتی کرا ، پاشان سەردانی مۆزەخانەی ڕۆشنبیری خانەقینیان کرد ، لە هەمان رۆژ شاندەکە سەردانی هەریەک لە لقی ١٥ی خانەقینی (پ.د.ک)ومەڵبەندی خانەقینی (ی.ن.ک)بەمەبەستی گیاندنی پەیامی ئاشتی وبەیەکەوە ژیان ودەرکەوتنەوە لە مەلمڵانی سیاسی .

و دواتر لەگەڵ مامۆستایانی خانەقین، میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە هۆڵی شەهید سەلام کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی گواستنەوەیان کرد بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خانەقین/کوردستان دوای وەرگرتنی داواکاری زۆر لە لایەنی مامۆستایان و دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی خزمەتیان لە سنووری پەروەردەی کەلار ، بەڵێنان وەرگرت لە ئەندامانی وەفدەکە کە دەنگی خۆیان بگەیەنن بە وەزیری پەروەردە لە حکومەتی هەرێم و چارەسەری کێشەی گواستنەوەیان بکەن بە زووترین کات وناوەکانیان لەگەڵ مامۆستایانی خانەقین بخرێتە بەرنامەی گواستنەوە لە وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی هەرێم بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی ناوەند.


bottom of page