مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەمیانەی بەسەركردنەوەكانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٢-٩-٢٠٢٤ سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران-ی كرد.
لەمیانەی ئەو سەردانەدا گفتوگۆ كرا لەسەر بابەتێكی گرنگی پەروەردەیی هەروەها باس لە ئامادەسازییەكانی پەروەردەی ناوبراو كرا بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن. هەروەها تیشك خرایە سەر رەوشی مامۆستایان لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و كارئاسانی بۆ مامۆستایان لەپێناو خزمەتكردنی كەرتی پەروەردە لەم سنوورە.
Comments