top of page

بەرێوەچوونی مەراسیمێك بەناونیشانی (خوێندنەوە خۆراكێكە بۆ مێشك )لەژێر دروشمی (خوێندنەوە خۆراکێکە بۆ مێشک) یەكێتی مامۆستایانی كوردستان مەراسیمێكی لەهۆلی دەزگای روانگە ئەنجامدا.

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Nov 11, 2024
  • 1 min read

رۆژی ١١-١١-٢٠٢٤ لە هۆلی دەزگای روانگە بە ئامادەبوونی مامۆستا لوقمان سعید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا حەسەن سەرتیپ بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردە و تیمی دەزگای روانگە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەهرەمەند (محمد غازی).

محەمەد غازی بەوە ناسراوە كە لەقۆناغی بنەڕەتییەوە تائێستا بەردەوامە لە خوێندنەوەو بەخشینی كتێب بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە ١٢ هەزار كتێب و نامیلكە لە چەند هەڵمەتێكی جیاواز لە شارەكانی كوردستان پێشكەشی قوتابیانی كردووە و تا ئێستا ٢٤٤ كتێبی خوێندۆتەوەو ئێستا لە پێشبركێییەكی خوێندنەوە ركابەری دەكات.

جێگەی باسە هەر لەم مەراسیمەدا زیاتر لە ٨٠٠ كتێب و نامیلكە بەسەر جگەرگۆشەكانی هاوتەمەنی كاكە محەمەد و قوتابخانەو مامۆستایاندا دابەشكرا.



Comments


bottom of page