جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان مامۆستایانی مانگرتوو بەسەردەکاتەوە
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Feb 4
- 1 min read
مامۆستا عەتا احمد رەمەزان جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان مامۆستایانی مانگرتوو بەسەردەکاتەوە و دوپاتی پاڵپشتی و هاوهەڵوێستی مەکتەبی سکرتاریەت و یەکێتی مامۆستایانی بۆ داوا ڕەواکانی مامۆستایان دووپات دەکاتەوە. بەتایبەت جەخت كردن لەسەر دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیداو دابینکردنی مووچەکانی مانگی دوانزە ٢٠٢٤ و یەکی ٢٠٢٤، هەروەها دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران وچارەسەرکردنی بەبانکیکردنی مووچەی مامۆستایان.
هەروەها یەکێتی مامۆستایانی كوردستان داواکارەو جەخت دەکاتەوە پێویستە موچەو شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و لەکاتی خۆیدا دەستەبەربکرێت لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان.
Comments