top of page

رۆڵی ناوەندە پەروەردەییەکان لە دەروون دروستی تاک گفتوگۆی له‌سه‌ركرا

به‌ به‌شداری به‌رێزان مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان به‌شداریان كرد له‌ سیمپۆزیومی ته‌ندروستی ده‌روونی كه‌ له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو كه‌ لەژێر ناونیشانی (رۆڵی ناوەندە پەروەردەییەکان لە دەرون دروستی تاکدا) لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژی پەروەردەوە رێکخرابوو. تیایدا دوو پانێل پێشکەشکرا هەروەها قەڵغانی رێزلێنانیش بە کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی ناوشاری سلێمانی لە پای هاوکاریکردنی خوێندکاران بەخشراو رێز له‌پانێلیستەکانیش نرا.

جێگه‌ی باسه‌ هەردوو وەزیری خوێندنی باڵا و پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وەزیری تەندروستی و کۆمەڵێک کەسایەتی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەرانی و ئەکادیمیستان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ژمارەیەکی بەرچاویش لە بەڕێوەبەران ئامادەی بوون، دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.


bottom of page