سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وهكو ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمیندارانی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ههڵبژێردرا
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jul 22
- 1 min read
مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سهرۆكی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان وەک نوێنەری کوردستان بە ئەندامی دەستەی ئەمیندارانی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردەیی و هەڵبژێردرا.
لە میانەی سێیەمین کۆنفرانسی گشتی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە کە لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە بەشداری شاندی پەروەردەیی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو، ئهم ههڵبژاردنه دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ئهمهش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و چاڵاکییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ڕۆڵی لە گۆڕەپانی پەروەردەیی و بەشداری بەردەوامی ڕێکخراوەکە لە ڕووداو و پێشهاتە پەروەردەییەکان لە وڵاتانی عەرەبی و پابەندبوونی بەردەوامی بە پاڵپشتیکردنی پەروەردە و دادپەروەری و کوالێتی پەروەردەیی.
لهمیانهی كۆنگرەی رێکخراوەکە دووباره متمانە بە سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەکە، جەمال الحسامی دراو جگە لە هەڵبژاردنی: عەباس محمد ئەحمەد حەبیب الله و عەبدوڵڵا محمد هادیان ئەلئەجمی و دکتۆر وائیل ڕەفیق نەزیف وەک جێگرانی سەرۆکی ڕێکخراوەکە. ههروهها کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری پەروەردەیی بۆ پۆستی سەرکردایەتی هەڵبژێردران، لەنێویاندا ئەندامی نوێی دەستەی ئەمینداران کە نوێنەرایەتی ناوچە جیاوازەکانی جیهانی عەرەبی دەکەن.
جگە لە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی (سهرۆكی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان) بۆردەکە بریتییە لە:
• خالد ئەلسەتی (مەغریب)
• ئەلسادق دزەیری (جەزائیر)
• یونس ئەلمەسری (فەلەستین)
• نەبیلە حەکیمی (یەمەن)
• سەفیا شەمسان (بەحرەین)
هەروەها لەمیانهی کۆنفگرکەدا باس لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پەروەردە لە جیهانی عەرەبیدا کرا، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکانی وەک غەززە، یەمەن، سودان، کوردستانی عێراق. ههروهها ڕاپۆرتە دارایی و کارگێڕییەکان پەسەند کران، جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە کرایەوە.
جێگهی باسه ههڵبژاردنی سهرۆكی یهكێتی مامۆستایان وهكو تاكه نوێنهری كورد لهم رێكخراوه بهدهستكهوت و ههنگاوێكی گرنگ دادهنرێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عەرەبی و دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی لە پەرەپێدانی سیاسەتی هاوبەشی پەروەردەیی.
コメント