top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی دەڤەری مەخمووری كرد


رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٥-٢-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و دكتۆر مەهدی قادر ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت، سەردانی دەڤەری مەخمووریان كردو لەلایەن مامۆستا رەسول محەمەدەمین رەسول بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەدیدارێكدا باسیان لەرەوشی پەروەردە و خوێندن كرد لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، هەروەها تیشك خرایە سەر رەوشی مامۆستایانی ئەو سنوورە.

جێگەی باسە پەروەردەی مەخموور لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوەو لەدوای هاتنی داعش بۆ ناوچەكە بەشێك لەقوتابخانەكانی ئەو سنوورە تائێستا داخراون.


bottom of page