top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١٨-٢-٢٠٢٤ شاندێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی.

شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلایەن مامۆستا خەلیل ئیبراهیم جێگری ئەمینداری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێكراو لەدیدارێكدا سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان پەیامی پیرۆزبایی خۆیانی گەیاندە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

هەروەها لەم دیدارو بەسەركردنەوەدا، تیشكی خرایە رەوشی پەروەردە و خوێندن و باروگوزەرانی مامۆستایان، هەروەها باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرا.


bottom of page