شاندێکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق سەردانی یەکێتی مامۆستایان دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Nov 24, 2024
- 1 min read
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 24_11_2024 شاندێکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق بەسەرۆکایەتی عدی حاتم العیساوی گەیشتنە شاری هەولێرو لەگەڵ ستاڤی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبوونەوە.
لەدەستپێکدا وێرای بەخێرهاتنی میوانە بەرێزەكان تاوتوێی چەند بابەتێكی گرنگ كراو تیشك خرایە سەر رەوشی مامۆستایان، هەروەها باس لەپتەوكردنی پەیوەندی نێوان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەندیكای مامۆستایانی عێراق كرا، هەروەها باس لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، هەروەها باس لەرۆڵی یەكێتی مامۆستایان كرا لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی مامۆستایان و هەوڵەكانیان بۆ دەستەبەركردنی ماف و شایستەکانی مامۆستایان.
لەلایەن خۆیەوە نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق هیوای خواست کە یەکێتی مامۆستایان لەرێگەی هەڵبژاردنەوەو بەگروتینێکی نوێیەوە بەردەوام بێت لە کارو خەباتی خۆی.
留言