top of page

فیستڤاڵی ساڵانەی پەروەردەکانی هەولێر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا


ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 25_4_2024 لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابییان و میوانان فیستڤاڵی وەرزشی ساڵانەی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو

..

بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید وەزیری پەروەردە و ئومێدخۆشناو پارێزگاری هەولێرو خاتوو حەسیبە مستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕاوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەرانی پەروەردەو سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابییان و میوانان لەدوای ماوەیەکی زۆر جارێکی تر یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بۆ هەلبژاردەی پەروەردەکان بەرێوەچوو.

جێگەی باسە لە فیستڤاڵی وەرزشی ساڵانەی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 150 قوتابی لە هەڵبژاردەی حەوت پەروەردە بەشداریان تێداکردبوو لە کۆتاییدا پەروەردەی بنەسڵاوە له کچان و کوڕان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا


.

bottom of page