top of page

لقی هەڵەبجەی شەهید بەشداریکردن لە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٩/١٣ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداری کرد لە گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید و وەک هەمیشە پشتیوانی خۆیانیان بۆ دەربڕین و پاشان بە خوێندنەوەی بەیاننامەی لق بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پاڵپشتی خۆیان بۆ جوڵەی ناڕەزایی مامۆستایان دژی پێنەدانی مووچە دەربڕی داوایان کرد لەهەردوو دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا چیتر درێژە بەم دۆخە نەدەن و بەزووترین کات مووجە دابەش بکەن چونکە دابەش کردنی مووچە زامنی دەست پێ کردنەوەی پرۆسەی پەروەردەیە بەشێوازێکی دروست .


bottom of page