top of page

پەیامی پیرۆزبایی بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

لە (٥۳)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەکان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان له گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئایینی ئیسلام و هۆشیارکردنەوەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاڵپشتی هەنگاوە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و خزمەتی خەڵکی کوردستان بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین ئەم ‎ یادە ببێتە زیاتر‌ پاراستنی به‌ها ئاینییەکان و زیاتر قوڵبونەوەی کلتووری پێکەوە ژیان. هەروەک دیارە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵ و پێگەی خۆی بەباشی گێراوە لە بواری ئاشتەوایی و سەقامگیری و کەمکردنەوەی بیری توندوتیژی، بۆیە لەم یادە وێڕای پیرۆزباییمان ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بەهیواین بەردەوام بن لە کارو خەبات و خزمەتکردن.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

21-9-2023


bottom of page