top of page

ژیریی دەستکرد لە نووسینی ماستەر و دکتۆرادا پ. د. کاوە شێروانی

Oct 17
2 min read

لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا چیتر ناتوانین خۆمان لە بەکارهێنانی ئەی ئای لابدەین؛ بمانەوێت و نەمانەوێت دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکەین، چونکە ژیری دەستکرد ئێستا بووەتە بەهێزترین یاریدەدەر بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

کەواتە چۆن وا بکەین بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە و ئەخلاقیانە بەکاری بێنین؟

لێرە چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕاست و دروستت بۆ ڕووندەکەمەوە:

یەکەم: لە کوێدا AI یارمەتیت دەدات؟ (١٠٠% ڕێگەپێدراوە)

بۆ نووسینی ماستەر و دکتۆرا لەم لایەنانەوە زۆر بەسوودە:

• دیاریکردنی بابەت: دەتوانیت پێی بڵێیت: "لە بواری [بوارەکەت] ٥ بابەتی نوێم بۆ پێشنیار بکە کە کێشە و بۆشایی توێژینەوەیان تێدایە"

. دەتوانێت سەدان توێژینەوەی پێشووت لە بوارەکەی خۆتدا بۆ کورت بکاتەوە literature review .

• میتۆد: دەتوانێت یارمەتیت بدات لە داڕشتنی پرسیارەکانی ڕاپرسی، چۆنیەتی هەڵبژاردنی sample، و شیکردنەوەی ئاماریی.

• شیکردنەوەی داتا: ئەی ئای بۆ SPSS, R, Python, NVivo زۆر بەهێزە. داتاکەت بۆ هەڵدەسەنگێنێت و کۆدەکەت بۆ دەنووسێت.

• ڕێکخستنی نووسین: ڕێزمانی ئینگلیزی و کوردی بۆ چێکدەکاتەوە، رستە و پەرەگرافەکان راڤەدەکات، لیستی سەرچاوەکان بە شێوازی APA / MLA بۆ رێکدەخات.


دووەم: لە کوێدا نابێت ئەی ئای بەکاریبهێنیت؟ (نائەخلاقیە)

زۆربەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئێستا بەرنامەی دژە-AI وەک Turnitin AI Detector بەکاردەهێنن.

• نابێت تەواوی نامەکەت بە AI بنووسیت - ئەمە بە ساختەکاری ئەکادیمی دادەنرێت و کارێکی نائەخلاقیە و لەوانەیە ئەگەر ئاشکراببێت ناو و ناوبانگت بزڕێنێت.

• نابێت سەرچاوەی ساختە بە ئەی ئای دروست بکەیت- زۆرجار AI سەرچاوەی ناڕاست دروست دەکات.

• نابێت داتای ساختە بە ئەی ئای دروست بکەی.


پلان و هەنگاوە دروستەکان بۆ نووسینی ماستەر و دکتۆرا بە یارمەتی AI:

هەنگاوی یەکەم: نووسینی پڕۆپۆزەڵ

ئەی دەتوانێت پرۆپۆزەلێکی باشت بۆ بنووسێت ئەگەر بەم شێوەیەی خوارەوە داوای لێ بکەیت:

"من قوتابی ماستەرم لە بواری X، دەمەوێت پڕۆپۆزەڵێک بنووسم دەربارەی Y، پرۆپۆزەلێکی ئەکادیمیم بۆ بنووسە"

هەنگاوی دووەم: کۆکردنەوەی سەرچاوە

بە Gemini Deep Research یان Research Rabbit و Connected Papers سەرچاوە ڕاستەقینەکان بدۆزەرەوە، دواتر لە Zotero یان Mendeley ڕێکیان بخە.

هەنگاوی سێیەم: نووسین

خۆت بیرۆکەکە بنووسە، دواتر بە AI بڵێ: "ئەم پاراگرافەم بۆ باشتر بکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی، بەبێ گۆڕینی ماناکەی"

هەنگاوی چوارەم: پشکنین

لە کۆتاییدا بە Turnitin و Grammarly پشکنینی بۆ بکە.


لە نووسینی ماستەر و دکتۆرادا، ئەی ئای دەتوانێت ڕاستەوخۆ یارمەتیت بدات، تەنها پێی بڵێ:

1. بوارەکەت چییە؟ (بۆ نموونە: کارگێڕی کار، یاسا، پزیشکی، کۆمپیوتەر...)

2. لە کام قۆناغدایت؟ (دیاریکردنی بابەت، پڕۆپۆزەڵ، نووسینی چەپتەرەکان، شیکردنەوەی داتا؟)

بابەتەکەت بۆ ئەی ئای بنووسە تا پلان و پرۆپۆزەلێکی تێروتەسەلت بۆ بنووسێت.


Comments


bottom of page