top of page
بەڕێوەبردنی پۆل لە نێوان خۆگێلکردن و وەستاندنی دەستبەجێدا
مەبەستی سەرەکی لە بەڕێوەبردنی پۆل، ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و ئارامە بۆ بەردەوامیی پرۆسەی فێربوون. مامۆستا لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتاری جیاوازی قوتابییاندا لە بەردەم دوو بڕیاری سەرەکیدایە، کە برێتیین لە بڕیاری خۆگێلکردن ( خۆبێ ئاگاکردن) یان بڕیاری وەستاندنی دەستبەجێ. دیاریکردنی جۆری بڕیارەکە بەپێی جۆری ڕەفتارەکە و کاریگەرییەکەی لەسەر کەشی گشتیی پۆل دیاری دەکرێت. بڕیاری خۆگێلکردن یان خۆبێ ئاگادەرخستن،، بریتییە لە چاوپۆشیکردنی مەبەستدار لە هەڵە و ڕەفتارە بچووکەکان بە مەبەس
3 days ago


ڕاهێنانی مامۆستا وەبەرهێنان لە مرۆڤ، بنیاتنانەوەی داهاتوو.
بێگومان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، هیچ وەبەرهێنانێک گرانبەهاتر نییە لە وەبەرهێنان لە توانای مرۆڤ ،مامۆستاش ناوەندی ئەم پرۆسەیە و توانای پیشەیی ئەو، کاریگەری لەسەر ئاست و داهاتووی قوتابیان دادەنێت. ڕاهێنانی مامۆستایان تەنها بەرنامەیەکی پەرەپێدان نییە ، بەڵکو ستراتیژییەکی بنەڕەتییە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو و داهێنەر ، چونکە مامۆستای بەردەوام ڕاهێنراو دەتوانێت شێوازەکانی فێرکردن لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم بگونجێنێت و قوتابی لە وەرگرتن
Sep 2


بۆچی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان زۆر پێویستە؟
ڕاهێنان بۆ مامۆستایان پرۆسەیەکی بنەڕەتی و گرنگە، چونکە ڕۆڵی مامۆستا لە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی کۆمەڵگادا یەکلاکەرەوەیە. ئەم پرۆسە بەردەوامە زانیاری و لێهاتووییەکانی مامۆستا نوێ دەکاتەوە و ئامادەی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتە نوێیەکانی پەروەردە. هەندێک لە گرنگترین سوودەکانی ڕاهێنانی مامۆستایان، کە جەختی لەسەر کراوەتەوە، بریتین لە: ١. نوێکردنەوەی زانیاری و بەدەستهێنانی شارەزایی نوێ: جیهانی زانیاری و زانست بە خێرایی لە گۆڕاندایە. ڕاهێنان دەرفەت بۆ مامۆستا دەڕەخسێنێت کە لەگ
Aug 27


«پەروەردەی ئەرێنی و ژیریی دەستکرد: هاوسەنگییەکی نوێ لە جیهانی فێربووندا»
لە سەردەمی خێرا گەشەکردنی تەکنەلۆجیادا، کەرتی پەروەردە ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی گەورە بووەتەوە. ئاوێتەکردنی فەلسەفەی پەروەردەی ئەرێنی (Positive Education) لەگەڵ ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد (AI)، دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری کە تێیدا لایەنی ئاکاری، دەرونی و زانستیی قوتابی بەیەکەوە گەشە بکەن. ١. پەروەردەی ئەرێنی: بنەمای گەشەی دەروونی و جەستەیی پەروەردەی ئەرێنی تەنها جەختکردنەوە نییە لەسەر بەدەستهێنانی نمرەی بەرز، بەڵکو گرنگی بە بنیاتنانی کەسایەتی، بەه
Aug 21


لە جیهانێکی بێ ڕاستیدا، ڕوو لە کوێ دەکەین؟
داهاتووی کار لە پەروەردەدا زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا لە ماوەی ئەم دواییانەدا، لەگەڵ ئەوەی دەبینین زیرەکی دەستکرد بە خێرایی بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت، بابەتەکانی فاکت، ڕاستی و دانایی بوونەتە جێگەی نیگەرانیی من. دەترسم لە کاتێکدا کە بە پەلە بەرەو داهاتوویەک دەچین کە تێیدا ئەلگۆریتمەکان «فاکت»مان پێشکەش دەکەن، کە ڕەنگە ڕاست بن یان ڕاست نەبن، توانای خۆمان بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی ڕاستی لەدەست بدەین. لە ڕابردوودا دەتوانرا بە متمانەوە بگەڕێینەوە بۆ ئەدەبیاتی ئەکادیمی و بەرهەمە بڵ
Aug 14


مامۆستای سەردەم لە گواستنەوەی زانیاری بۆ دروستكەری داهاتوو
(جۆن دیوی) فەیلەسوف و زانای پەروەردەیی ئەمریكی دەڵێ"ئەگەر ئەمڕۆ بەو شێوازە فێری منداڵان بكەین. كە دوێنێ فێركراوین، ئەوا داهاتوویان لێ دەدزین". بێگومان پەروەردە و فێركردن بەردەوام لە گۆڕانكاریدان و مامۆستا بڕبڕەی پشتی ئەو پڕۆسەیەیە، لە سەردەمی خێرا و پڕ لە زانیاری ئەمڕۆدا ڕۆڵی تەقلیدی و لاساییكەرەوەی مامۆستا وەك تاكە سەرچاوەی زانیاری كۆتایی پێهاتووە. مامۆستای سەركەوتووی ئەمڕۆ تەنیا زانیاری ناگوازێتەوە، بەڵكو ژینگەی فێربوون بەرێوەدەبات. ڕێنیشاندەرە، هاوسەنگی لە نێوان میتۆدی نو
Aug 1


ئەنوەر مایی (١٩١٣–١٩٦٣): قەڵەم و تفەنگ لە پێناوی کوردستان
لە مێژووی گەلاندا، کەسایەتییەکانێک هەن کە شوێنپەنجەیان تەنها لە یەک بواردا نامێنێت، بەڵکو هزر، قەڵەم و خەبات لە یەک کۆدەکەنەوە و دەبنە پردێک لەنێوان کەلتوور، سیاسەت و تێکۆشانی نەتەوەیی. لە نێو ئەو کەسایەتییە دەگمەنانەدا، ناوی ئەنوەر مایی وەک یەکێک لە پێشەنگە هەرە دیارەکانی ڕۆژنامەوانی و ئەدەبی نیشتمانیی کوردی دەدرەوشێتەوە. ئەو لە یەکەم ڕووناکبیرانی کورد بوو کە قەڵەمی خۆی کردە چەکی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی، پێش ئەوەی چەک بگرێتە دەست و لە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری بکات
Jul 25


چۆن کاتی بەتاڵی منداڵان لە شەونخوونی شاشەکان بپارێزین؟
وەرزی پشووی هاوینە لای منداڵان و مێردمنداڵان وەک وێستگەیەکی ئازادی و ڕزگاربوونە لە ئەرکەکانی قوتابخانە، بەڵام کاتێک ئەم پشووە درێژخایەنە بێ بەرنامە و پلان بەڕێ دەکرێت، کاتی بەتاڵ دەبێتە بارگرانی و کێشەی گەورە دروست دەکات. لەم سەردەمەدا، نەبوونی خشتەیەکی ڕێکخراو وادەکات شەونخوونی و ئاڵودەبوون بە شاشەکان بگاتە لوتکە، ئەمەش زیانێکی ڕاستەوخۆ بە سیستەمی خەو و کاتژمێری بایۆلۆژی مێشکی منداڵ دەگەیەنێت و لە جیهانی ڕاستەقینە دایاندەبڕێت، زانایان و پیاوانی ژیریش هەمیشە جەختیان لەسەر بەه
Jul 9


کەرتی پەروەردە: لە نێوان گرنگیی نەتەوەیی و واقیعی پڕ لە قەیراندا
بایەخی کەرتی پەروەردە تەنها لە پرۆسەی فێربووندا کورت نابێتەوە، بەڵکو وەک شادەماری پێشکەوتنی هەر نەتەوەیەک و ئامرازێک بۆ دروستکردنی ئیرادە و هۆشیاریی نەتەوەیی سەیر دەکرێت. هەر وڵاتێک بیەوێت پێش بکەوێت، دەبێت لە ڕێگەی پەروەردەیەکی تەندروستەوە وەبەرهێنان لە مرۆڤدا بکات. بەڵام لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ئەم کەرتە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک قەیرانی قورس بووەوە کە وای کرد مامۆستایان و قوتابیان ببنە گەورەترین توێژی زەرەرمەند. قەیرانی دارایی، نەبوونی مووچە و پاشەکەوتکردن
May 6
پەروەردەی سەردەمیانە، کۆمەڵگا بەرەوکوێ دەبات؟
لە هەموو جیهان گۆڕانکاری گەورە ڕوویداوە و ڕوودەدات لە گشت بوارەکان، هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نییە لەم گۆڕانکاریانە و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا و نەوەی داهاتوو و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و حکومڕانی. کۆمەڵگای کوردی بە قۆناغەکانی گەشەکردنی سروشتی تێپەڕنەبووە، بەڵکو ئەم بەرەوپێشچوونە گەورەنەی ڕوویانداوە لە بواری تەکنەلۆجیا و زانستەکان، وایکرد کۆمەڵگای کوردی ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بێتەوە، بەتایبەتتر لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و دروستکردنی خێزان و شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ. ئەو کۆمەڵ
May 1


کاریگەریی پشووە درێژخایەنەکان لەسەر مێشکی خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردە
پەروەردە یەکێکە لە بنەما هەرە گرنگەکانی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان و بەردەوامیی فێربوونیش کۆڵەکەی سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەیە. لە هەرێمی کوردستان، پشووە درێژخایەنەکان (چی وەک پشووی هاوین یان پشووە ناچارییەکان) بەشێکی زۆری ساڵی خوێندن دەگرنەوە، ئەمەش پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی وردی زانستی هەیە؛ چونکە پشووی درێژخایەن بەبێ چالاکیی فیکری، ڕاستەوخۆ یەکسانە بە لەدەستدانی زانیارییەکان. ئەم دیاردەیە لە توێژینەوە جیهانییەکاندا بە "خلیسکانەی هاوین" (Summer Slide) ناسراوە، کە تێیدا مێشک بەهۆی ب
Mar 24


مامۆستا چرای ڕووناکی و بنیاتنەری داهاتوو
سۆرانی - بادینی مامۆستا چرای ڕووناکی و بنیاتنەری داهاتوو پیشەی مامۆستایەتی یەکێکە لە گەورەترین و پیرۆزترین پیشەکان. مامۆستا تەنها فەرمانبەرێک نییە کە زانیاری بگوازێتەوە، بەڵکو هونەرمەندێکی دڵسۆز و خەمخۆرە کە لە ناو تاریکی نەزانینەوە پەیکەری زیرەکی، شارەزایی و ڕووناکی دروست دەکات و دەکێشێت. لەلایەکی ترەوە، مامۆستا ئەو کەسەیە کە کاتێک هەمووان سەیری ئەمڕۆ دەکەن، ئەو چاوی خۆی دەخاتە سەر داهاتوو. مامۆستا تەنها فێری خوێندن و نووسینمان ناکات، بەڵکو فێری تێگەیشتن لە مانا و مەبەستی ژ
Mar 24


شێوازە كاریگەرەكانی بەڕێوەبردنی پۆل لە قۆناغی ئامادەییدا ( د.محمد عبدالكریم ابراهیم )
قوتابیی قۆناغی ئامادەیی لە كۆتاییەكانی هەرزەكاریدایە، بەتایبەتی لە پۆلەكانی یازدەیەم و دوازدەیەمدا. ئەم قۆناغە لەڕووی دەروونزانییەوە، قۆناغی پێگەیشتنی عەقڵییە، لەگەڵ ئەوەی كەمێك لە دڵەڕاوكێی هەرزەكاری تێدا دەمێنێت، بەڵام و ئەم سیما سەرەكییانەی هەیە: 1- گەشەی بیركردنەوە بە شێوەی هۆكار و ئەنجام (بیركردنەوەی لۆجیكی). واتە هەم لە وانەكانیدا دەزانێت چۆن لێكدانەوە بكات و زانیارییەكان بەیەكتری ببەستێتەوە، هەم لەبارەی ڕێكخستنی ڕەفتارەكانیەوە سەرەدەری هەیە و دەزانێت چ ڕەفتارێك چ ئەن
Oct 13, 2025


سەبارەت بە داخستنی وەزارەتی پەروەردە لە ئەمریکا، هۆکارەکانی بەم شێوەیەن:
١. ناڕەزایی لە دەستێوەردانی فیدراڵی لە سیستەمی پەروەردە: ترامپ و کۆماریخوازەکان پێیان وایە کە پەروەردە پرسێکە کە دەبێت لە ئاستی ویلایەت و...
Mar 25, 2025


سیستەمی پەروەردەی ژاپۆنی: مۆدێلێک بۆ هەرێمی کوردستان
ماکۆتۆ یانۆ (2018) سەرکەوتنی هێزی کاری ژاپۆن بەسیاسەتەکانی پەروەردەی خۆیەوە دەبەستێتەوە، جەخت لەسەربەرکەوتنی پێشوەختە دەکاتەوە بە...
Feb 26, 2025


ترێندچی..! - رۆشنا عەلی
ترێند لەکورتترین مانایدا واتا، شتێكی باو، كە خواستی لەسەر بێت، باویش زیاتر بەلای چاولێکەریدا دەچێت و چاولێکەریش بۆ کاری باش و خراپ، هەمان...
Dec 22, 2024


متمانه بهخۆبوون و كهسایهتی بههێز
متمانه بهخۆبوون و بههێزی كهسایهتی ههستێكی گرنگه ، ههرچهند رێز له خودی خۆت بگری ، ئهوهنده متمانه بهخۆبوونت زیاد دهبێت . بۆ...
Feb 7, 2024


خۆشهویستی نیشتیمان
خۆشهویستی نیشتیمان تهنها ووشه و دهڕبڕینی شاعیرانه نیه، فرمێسك رژاندن نیه ، نووسینهوهی چهند رستهیهك نیه كه فێری فێرخوازانی...
Jan 19, 2024


پهروهردهی رهوشت ....
زۆر جار پهروهردكاران ، مامۆستایان و دهستهی كارگێڕی و تهنانهت سهرپهرشتیارانیش زیاتر دهپڕژێنه سهر بابهتی زانستی و زانیاری...
Jan 6, 2024


جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لە قوتابخانەکان، زیان و لێکەوتەکانی
هاوژین ڕەشید خوێندن و چونە قوتابخانە، یەکێکە لە هۆکارەکانی فێربوون و کۆمەڵایەتی بوون و کرانەوە بەڕووی خەڵکانی دەرەوەی خێزان و ژینگەی...
Dec 13, 2023


زۆرم پێ سهیره
ماوهیهكه دهمهوێ ئهو بابهته بنووسم ، بهڵام ئێستا زیاتر كاتی هاتییه بۆ ئهوهی مامۆستایان و دهستهی كارگێڕی قوتابخانهكان...
Dec 12, 2023


یەك ووشە ژیانی قوتابی دەگۆرێت
(لیس براون) گوتاربێژ و نوسەری دیاری بواری هاندانی ئەمریكی دەلێ" پێویست نییە لە سەرت كە نایاب بی ئەوكات دەست پێ بكەی، بەڵام پێویستە لە...
Dec 12, 2023


پەروەردە لە بنكە تا لوتكە لە پێناو قوتابیدایە
(كۆنفۆشیۆس) گەورە فەیلەسوفی چینی دەڵێ" فێربوون بێ بیركردنەوە كات بە فیرۆدانە، بەڵام بیركردنەو بێ زانست شتێكی مەترسیدارە". بێ شك قوتابی كە...
Nov 3, 2023


مامۆستا حەسیب محەمەد بەگ .. یەکەمین مامۆستای شەهید
شەهید مامۆستا حەسیب لەوەتەی داگیرکەرانی رەگەزڵەرست ، کوردستانیان داگیرکردووە ، بە شێوەیەکی زۆر دڕاندە و نامەردانە ، دوور لە یاسا و رێسا...
Aug 17, 2023


bottom of page
_edited.png)