top of page

مامۆستا چرای ڕووناکی و بنیاتنەری داهاتوو

  • Mar 24
  • 2 min read

سۆرانی - بادینی



مامۆستا چرای ڕووناکی و بنیاتنەری داهاتوو


پیشەی مامۆستایەتی یەکێکە لە گەورەترین و پیرۆزترین پیشەکان. مامۆستا تەنها فەرمانبەرێک نییە کە زانیاری بگوازێتەوە، بەڵکو هونەرمەندێکی دڵسۆز و خەمخۆرە کە لە ناو تاریکی نەزانینەوە پەیکەری زیرەکی، شارەزایی و ڕووناکی دروست دەکات و دەکێشێت.

لەلایەکی ترەوە، مامۆستا ئەو کەسەیە کە کاتێک هەمووان سەیری ئەمڕۆ دەکەن، ئەو چاوی خۆی دەخاتە سەر داهاتوو. 

مامۆستا تەنها فێری خوێندن و نووسینمان ناکات، بەڵکو فێری تێگەیشتن لە مانا و مەبەستی ژیانمان دەکات. 

ئەگەر ئەمڕۆ پزیشکێك ژیان ڕزگار بکات، یان ئەندازیارێک شارێک دروست بکات، پێویستە بزانین ئەوە هەموو بەرهەمی مامۆستایە کە لە پۆلێکی بچووکدا چاندوویەتی.

ئەگەر جیهان هەتا ئێستا بە ئاوەدانی و پێشکەوتنەوە مابێتەوە، ئەوا بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو چرایانەیە کە مامۆستایان دایانگیرساندووە. 

لە لایەکی ترەوە، مامۆستا مێژوویەکی گەش دەنووسێت و بەردەوام چرای ڕوون بۆ نیشتمان و کۆمەڵگە دادەگیرسینێت.

هەروەها، مامۆستا پێشەنگی خەبات و تێکۆشانن، لە ڕۆژانی سەختدا هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە ماوەتەوە و دەمێنێت، بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان. لە کۆتاییدا، مامۆستا لە هەموو شۆڕشەکاندا وەک مۆمێکی گەش لە ناو پۆلەکاندا درەوشاوەتەوە، بە بیری گەش و ئارام‌ بەخش، تاکەکانی کۆمەڵگا لە نەزانین و تاریکی پاراستووە و بەرەو ڕووناکی و گەشبینی بردووە.






مامۆستا چرایێن روناهیێ و ئاڤاکەرێن داهاتی


پیشەیا مامۆستای، مەزنترین و پیرۆزترین پیشەیە. مامۆستا بتنێ فەرمانبەرەک نییە کو زانیاریان ڤەگوهێزیت، بەلکو هونەرمەندەکێ دلسۆز و خەمخورە کو ژ ناڤ تاریاتیا نەزانینێدا پەیکەرێ زیرەکیێ، شارەزایێ و ڕوناهیێ دکێشیت.

ل لایەکێ دیڤە، مامۆستا ئەو کەسە کو دەمێ هەمی بەرێ خۆ ددەنە ئەڤڕۆ، ئەو بەرێ خۆ ددەتە داهاتی. 

زێدەباری ڤێ چەندێ، مامۆستا بتنێ مە فێری ڤەخواندن و نڤیسینێ ناکەن، بەلکی مە فێری تێگەهشتن ل مان و مەبەستا ژیانێ دکەن. 

هەکە ئەڤڕۆ نوژدارەک ژیانێ ڕزگار بکەت، یان ئەندازیارەک شارەکی دروست بکەت، پێتڤیە بزانین کو ئەو هەمی بەرهەمێ پەیاما پیرۆزا مامۆستایە کو ل پۆلەکا بچووکدا یا چاندی.

هەکە جیهان هەتا نوکە ب ئاڤەدانی، مرۆڤایەتیێ و پێشکەفتنێ مابیتەڤە، پێتڤیە بزانین کو ب هەوڵ و ماندیبوونا وان چرایانە یێن کو مامۆستایان هەلکرین. هەروەسا، مامۆستا دیروکەکا گەش دنڤیسین و بەردەوام چرایێن ڕوون بۆ نیشتمان و کومەلگەها خۆ هەلدکەن.

مامۆستا پێشەنگێن خەبات و تێکۆشانێنە، د ڕۆژانێن بزەحمەتدا هەردەم ل ڕێزێن پێشیێ دمینن بۆ خزمەتا گەل و نیشتمانێ خۆ. 

ل دوماهیێ، مامۆستا ل هەمی شورەشاندا وەکی شەمەلکەکا هەردەم گەش دناڤ پۆلاندا برقیەو ( درەوشاوەتەوە) ب هزرێن گەش و ئارام‌ بەخش، هزر و ئەندێشەیا تاکێن کومەلگەهێ ل نەزانینێ و تاریاتیێ پاراستن و بەرەڤ ڕوناهی و گەشبینیێ برن.

 



وەلید محەمەد سلێمان

سەرپەرشتیارێ پەروەردەیی



Comments


bottom of page