top of page
دڵەڕاوکێی بیرکاری: بەشێکی نەبینراو بەرەو شکستهێنان لە پەروەردەدا.
دڵەڕاوکێی بیرکاری (Mathematics Anxiety) دیاردەیەکی دەروونی-پەروەردەییە کە بە ترس و ناڕەحەتییەکی قووڵ بەرامبەر بە بیرکاری دادەنرێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر فێربوون، بەشداریی پۆل و متمانە بە خۆبوون هەیە. لە ئەدەبیاتی ئەکادیمیدا، ئەم دیاردەیە وەک ترسێکی زۆر پێناسە کراوە کە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارە و چەمکە بیرکارییەکاندا ڕوودەدات و توانای بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە کەم دەکاتەوە. دڵەڕاوکێی بیرکاری دەتوانێت هەستێکی نەرێنی دروست بکات: قوتابی توشی ترس دەکات، ئەنجامی کەم وەر

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
4 days ago


ژیریی دەستکرد لە نووسینی ماستەر و دکتۆرادا پ. د. کاوە شێروانی
لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا چیتر ناتوانین خۆمان لە بەکارهێنانی ئەی ئای لابدەین؛ بمانەوێت و نەمانەوێت دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکەین، چونکە ژیری دەستکرد ئێستا بووەتە بەهێزترین یاریدەدەر بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا. کەواتە چۆن وا بکەین بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە و ئەخلاقیانە بەکاری بێنین؟ لێرە چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕاست و دروستت بۆ ڕووندەکەمەوە: یەکەم: لە کوێدا AI یارمەتیت دەدات؟ (١٠٠% ڕێگەپێدراوە) بۆ نووسینی ماستەر و دکتۆرا لەم لایەنانەوە زۆر بەسوودە: • دیاریکردنی بابەت: دەتوانیت پێی بڵێ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Oct 17


بەڕێوەبردنی پۆل لە نێوان خۆگێلکردن و وەستاندنی دەستبەجێدا
مەبەستی سەرەکی لە بەڕێوەبردنی پۆل، ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و ئارامە بۆ بەردەوامیی پرۆسەی فێربوون. مامۆستا لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتاری جیاوازی قوتابییاندا لە بەردەم دوو بڕیاری سەرەکیدایە، کە برێتیین لە بڕیاری خۆگێلکردن ( خۆبێ ئاگاکردن) یان بڕیاری وەستاندنی دەستبەجێ. دیاریکردنی جۆری بڕیارەکە بەپێی جۆری ڕەفتارەکە و کاریگەرییەکەی لەسەر کەشی گشتیی پۆل دیاری دەکرێت. بڕیاری خۆگێلکردن یان خۆبێ ئاگادەرخستن،، بریتییە لە چاوپۆشیکردنی مەبەستدار لە هەڵە و ڕەفتارە بچووکەکان بە مەبەس

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Sep 7


ڕاهێنانی مامۆستا وەبەرهێنان لە مرۆڤ، بنیاتنانەوەی داهاتوو.
بێگومان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، هیچ وەبەرهێنانێک گرانبەهاتر نییە لە وەبەرهێنان لە توانای مرۆڤ ،مامۆستاش ناوەندی ئەم پرۆسەیە و توانای پیشەیی ئەو، کاریگەری لەسەر ئاست و داهاتووی قوتابیان دادەنێت. ڕاهێنانی مامۆستایان تەنها بەرنامەیەکی پەرەپێدان نییە ، بەڵکو ستراتیژییەکی بنەڕەتییە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو و داهێنەر ، چونکە مامۆستای بەردەوام ڕاهێنراو دەتوانێت شێوازەکانی فێرکردن لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم بگونجێنێت و قوتابی لە وەرگرتن

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Sep 2


بۆچی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان زۆر پێویستە؟
ڕاهێنان بۆ مامۆستایان پرۆسەیەکی بنەڕەتی و گرنگە، چونکە ڕۆڵی مامۆستا لە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی کۆمەڵگادا یەکلاکەرەوەیە. ئەم پرۆسە بەردەوامە زانیاری و لێهاتووییەکانی مامۆستا نوێ دەکاتەوە و ئامادەی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتە نوێیەکانی پەروەردە. هەندێک لە گرنگترین سوودەکانی ڕاهێنانی مامۆستایان، کە جەختی لەسەر کراوەتەوە، بریتین لە: ١. نوێکردنەوەی زانیاری و بەدەستهێنانی شارەزایی نوێ: جیهانی زانیاری و زانست بە خێرایی لە گۆڕاندایە. ڕاهێنان دەرفەت بۆ مامۆستا دەڕەخسێنێت کە لەگ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 27


«پەروەردەی ئەرێنی و ژیریی دەستکرد: هاوسەنگییەکی نوێ لە جیهانی فێربووندا»
لە سەردەمی خێرا گەشەکردنی تەکنەلۆجیادا، کەرتی پەروەردە ڕووبەڕووی وەرچەرخانێکی گەورە بووەتەوە. ئاوێتەکردنی فەلسەفەی پەروەردەی ئەرێنی (Positive Education) لەگەڵ ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد (AI)، دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری کە تێیدا لایەنی ئاکاری، دەرونی و زانستیی قوتابی بەیەکەوە گەشە بکەن. ١. پەروەردەی ئەرێنی: بنەمای گەشەی دەروونی و جەستەیی پەروەردەی ئەرێنی تەنها جەختکردنەوە نییە لەسەر بەدەستهێنانی نمرەی بەرز، بەڵکو گرنگی بە بنیاتنانی کەسایەتی، بەه

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 21


لە جیهانێکی بێ ڕاستیدا، ڕوو لە کوێ دەکەین؟
داهاتووی کار لە پەروەردەدا زیرەکی دەستکرد لە پەروەردەدا لە ماوەی ئەم دواییانەدا، لەگەڵ ئەوەی دەبینین زیرەکی دەستکرد بە خێرایی بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت، بابەتەکانی فاکت، ڕاستی و دانایی بوونەتە جێگەی نیگەرانیی من. دەترسم لە کاتێکدا کە بە پەلە بەرەو داهاتوویەک دەچین کە تێیدا ئەلگۆریتمەکان «فاکت»مان پێشکەش دەکەن، کە ڕەنگە ڕاست بن یان ڕاست نەبن، توانای خۆمان بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی ڕاستی لەدەست بدەین. لە ڕابردوودا دەتوانرا بە متمانەوە بگەڕێینەوە بۆ ئەدەبیاتی ئەکادیمی و بەرهەمە بڵ

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 14


مامۆستای سەردەم لە گواستنەوەی زانیاری بۆ دروستكەری داهاتوو
(جۆن دیوی) فەیلەسوف و زانای پەروەردەیی ئەمریكی دەڵێ"ئەگەر ئەمڕۆ بەو شێوازە فێری منداڵان بكەین. كە دوێنێ فێركراوین، ئەوا داهاتوویان لێ دەدزین". بێگومان پەروەردە و فێركردن بەردەوام لە گۆڕانكاریدان و مامۆستا بڕبڕەی پشتی ئەو پڕۆسەیەیە، لە سەردەمی خێرا و پڕ لە زانیاری ئەمڕۆدا ڕۆڵی تەقلیدی و لاساییكەرەوەی مامۆستا وەك تاكە سەرچاوەی زانیاری كۆتایی پێهاتووە. مامۆستای سەركەوتووی ئەمڕۆ تەنیا زانیاری ناگوازێتەوە، بەڵكو ژینگەی فێربوون بەرێوەدەبات. ڕێنیشاندەرە، هاوسەنگی لە نێوان میتۆدی نو

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Aug 1


ئەنوەر مایی (١٩١٣–١٩٦٣): قەڵەم و تفەنگ لە پێناوی کوردستان
لە مێژووی گەلاندا، کەسایەتییەکانێک هەن کە شوێنپەنجەیان تەنها لە یەک بواردا نامێنێت، بەڵکو هزر، قەڵەم و خەبات لە یەک کۆدەکەنەوە و دەبنە پردێک لەنێوان کەلتوور، سیاسەت و تێکۆشانی نەتەوەیی. لە نێو ئەو کەسایەتییە دەگمەنانەدا، ناوی ئەنوەر مایی وەک یەکێک لە پێشەنگە هەرە دیارەکانی ڕۆژنامەوانی و ئەدەبی نیشتمانیی کوردی دەدرەوشێتەوە. ئەو لە یەکەم ڕووناکبیرانی کورد بوو کە قەڵەمی خۆی کردە چەکی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی، پێش ئەوەی چەک بگرێتە دەست و لە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری بکات

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Jul 25


bottom of page
_edited.png)